Gebruiker:Mardin Talib/Kladblok

ئۆندینە حۆرییەکی(= نیمف) ئەفسانەییە. هەروەها لە فۆلکلۆری ئەوروپادا بە (ئالف = ئێڵف) ناودەبرێت. ئەوەی شایەنی باس بێت ئەوەیە کە ئۆدینە ڕۆحی نیە. وە ئەگەر ئۆدینە هاوسەرگیری بکات لەگەڵ مرۆڤێکدا، ئەتوانێت بەوشێوە رۆحێک بۆخۆی بباتەوە و منداڵێکی ببێت. ناسراوترین ئەفسانە لەسەر ئۆندینە ئەوەیانە کە باس لە خەوی ئۆندینە دەکات.

خەوی ئۆندینە/نەفرەتی ئۆندینە : ئۆندینە حۆریەکی ئاوی بوو لە ئەفسانەکانی ئەڵماندا. زۆر جوان بوو وە هەروەک و حۆریەکانی تر نەمر بوو. ئەوکاتەی شەیدای مرۆڤێک بوو سکی لێ ی پڕ بوو نەمری بوونی لەدەست دا. وەک ئەگێڕنەوە ئۆدینە ئاشقی شازادەیەکی یاخود شاسوارێکی یەکجار جوان ئەبێت بە ناوی (سێر لاورێنس) وە پێکەوە ژیانی هاوسەرگیری پێک ئەهێنن. ساڵێک پاش هاوسەرگیریان ئۆندینە منداڵێکی ئەبێت و لەو کاتە بەدوا ئۆندینە وردە وردە جوانی ڕواڵەتی لەدەست دەدات، ئەمە ئەبێتە هۆی ئەوەی سێر لاورێنس ئیتر هیچ مەیلێکی بۆ ئۆندینە نەمێنێت. دەمەو ئێوارەیەک ئۆندینە پیاسەی ئەکرد، کە بەلای تەوێڵەکانیاندا تێپەڕی گوێ ی لە پرخەی مێردەکەی بوو. کە بینی وا لە باوەشی ئافرەتێکی تردا نوستووە، ئەمە وای لە ئۆندینە کرد ئەم نەفرەتە لە مێردەکەی بکات: ' تۆ بەڵێنت پێدام بە هەموو هەناسەیەک کە هەڵیئەکێشیت خیانەتم لێ نەکەیت، منیش بەڵێنەکەی تۆم قبوڵ کرد. بەڵام لەمەولا تا ئەوکاتەی بەخەبەریت توانای هەناسە هەڵکێشانت ئەبێت، هەرکە خەوت لێکەوت دواین هەناسەت ئەبێت و ئەمریت.'

نەفرەتی ئۆندینە لەم سەردەمەدا دەستەوا دەستەواژەیەکی پزیشکیە کە بۆ کۆمەڵێک نیشانەی نەخۆشیەک بەکارئەهێنرێت. مرۆڤ کاتێک هەناسە هەڵئەکێشێت زیاتر (لائیرادیە) واتە لەژێر ڕکێفی خۆیدا نیە. هەندێک مرۆڤ ئەم توانایە لە دەست ئەدەن وە ئەبێت بەردەوام ئاگایان لە هەناسەکانیان بێت و لەبیریان نەچێت هەناسە بدەن. ئەگەر ئەم نەخۆشیە چارەسەر نەکرێت، نەخۆشەکە لەبیری بچێت هەناسە بدات یان خەوی لێبکەوێت ئەوا ئەبێتە هۆی مردنی، هەروەک و چۆن بووە هۆی مردنی سیر لاورێنسی مێردی ئۆندینە.